کۆمەڵی ڕۆشنبیریی کوردیی مۆنتڕیاڵ
کۆمەڵی ڕۆشنبیریی کوردیی مۆنتڕیاڵ
ئامانجمان بریتییە لە چالاکییە ڕۆشنبیرییە کوردییەکانی وەک مۆسیقا، سینەما و شانۆ، کتێب و ئەدەبی کوردی، وە هەروەها تێکەڵبوون بە کولتوری کیوبیک. بۆ ئەوەی یارمەتی کۆمەڵگەی کوردی مۆنتڕیال بدەی بە باشی لە کیوبیکدا تێکەڵ ببن، بەتایبەتی بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە لە ساڵانی یەکەمدا ڕووبەڕووی شۆکی فەرهەنگی دەبنەوە و ناتوانن لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەیاندا بگونجێن. هەوڵ دەدەین کە لە ڕێگای فەرهەنگی جوانی کوردی، لەگەڵ فەرهەنگی کیوبیکی لێک تێگەیشتن دروست بکەین، بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسوودە و بەختەوەرمان هەبێت لە کۆمەڵگاکەماندا.
هەموو چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان وەک: مۆسیقا، سینەما، شانۆ، کتێب و ئەدەبی کوردی، ناساندنی کولتوری کیوبیک بە کۆچبەرانی نوێ بۆ ئەوەی زووتر تێکەڵ بە کیوبیک بن، خۆشی و دڵخۆشی بۆ ئەو خێزانانە دەهێنێت کە لە مۆنتریال و ناوچەکانی دەوروبەری نیشتەجێن. بەشێک لەو چالاکییانەی کە کردوومانن بریتین لە سازدانی بۆنە جۆراوجۆرەکانی وەک سەری ساڵی کوردی (نەورۆز)، بۆنەی ڕۆژی ڤالانتاینی کوردی، هەڵپەڕکێی کوردەواری و فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکان کە بوونەتەوە مایەی دڵخۆش کردنی کۆمەڵگەی کوردی لەم شارە جوانە.
بەم ناونیشانە ئەلیکتڕۆنییەوە دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت: info@kurdmtl.ca
بۆ بینینی چالاکییەکانمان کرتەی یەکێک لەم بەستەرانە بکە